فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە غەززە دژبە گرووپی حەماس
پێنجشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۴   |  17-04-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بە هەزاران هاووڵاتیی فەلەستینی لە باکووری غەززە، دژبە گرووپی حەماس هاتنە سەر شەقامەکان و خوازیاری کۆتایی هێنانی شەڕ لە گەڵ ئیسڕائیل بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی ئاڵمان، ئەم خۆپیشاندانە کە لە شاری “بەیت لاهیا” بەڕێوەچووە، یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی چەند ساڵی ڕابردوو لەم ناوچەیە بووە. شایانی باسە، لەم خۆپیشاندانە، ناڕازییان لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد کە لەسەریان نووسرابوو، “جەنگ ڕاگرن”، “ئێمە دەمانەوێ بە ئازادی بژین” و “نا بە تێرۆریسم و بەڵێ بۆ ئاشتی”، خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ ئیسڕائیل بوون.