فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگیرانی حوکمی ئێعدامی حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو
هەینی ۲۹-۰۱-۱۴۰۴   |  18-04-2025

بەپێێ ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، یەکێک لە براکانی حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێیەوە بانگ کراوە و پێیان راگەیاندووە کە حوکمی ئێعدامی حەمید شەوی ڕابردوو بە فەرمانی داواکاری گشتیی ورمێ ڕاگیراوە.
بەرپرسانی زیندان هەروەها داوایان لە بنەماڵەی ئەو بەندکراوە سیاسییە کردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان لەپیش زیندانی ورمێ بهێنن. هاوکات ئەوانیش لە وەڵامدا وتوویانە، هەتا کاتێک کە ڕۆڵەکەمان نەبینین یان پەیوەندی تەلەفۆنیمان لەگەڵی نەبێت درێژە بە مانەوەی خۆمان لە پێش زیندان دەدەین.