فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی حەوت خوێندکار بە ڕووداوی هاتووچۆ لە کوهدەشت
هەینی ۲۹-۰۱-۱۴۰۴   |  18-04-2025

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە مێحوەری جادەی زەمزەم لە کوهدەشت، حەوت خوێندکاری قوتابخانەیەکی مامناوەندی، برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرمانداری کوهدەشت لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، سێ پاسی هەڵگری خوێندکارانی قوتابخانەیەکی کچانە کە بە ئامانجی چاوپێکەوتن لە قەڵای “فەلەکولئەفلاک” لە خوڕەم ئاوا نێردرابوون، لە کاتی گەڕانەوە لە نزیک جادەی زەمزەم تووشی ڕوداو بوون و بەهۆیەوە حەوت خوێندکار برینداربوون و بەدوای ڕاگوێزرانیان بۆ نەخۆشخانە، چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە و دوای چەند کاتژمێر، لە نەخۆشانە مەرەخەس کراون.