فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو پەناخوازی سیاسی لە تورکییە
هەینی ۲۹-۰۱-۱۴۰۴   |  18-04-2025

دوو پەناخوازی سیاسی بە ناوەکانی “لەیلا عەزیزی” خەڵکی سەقز و “ناسر مەحمودی” خەڵکی شاری بۆکان، لە ڕێگای ڕۆیشتنیان بۆ وڵاتێکی ئۆرووپایی لە تورکییە، لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر و بۆ کەمپی ئاگرین ڕاگوێزراون.
ئەم دوو چالاکە سیاسیە چەندین ساڵ ئەندامی حزبێکی کوردستانی ئێران بوون و چەند مانگێک لەمەوبەر بە مەبەستی ڕۆیشتنیان بۆ وڵاتێکی ئۆرووپایی لە تورکییە دەستبەسەر و بۆ زیندان ڕاگوێزراون کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پۆلیسی تورکییە بە مەبەستی دیپۆرت کردنەوەیان ئەوانی بۆ کەمپی ئاگرین ڕاگواستووە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە ئەگەری دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئێران، ڕووبەڕووی سەپاندنی سزای قورس و نامرۆڤانە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە دەبنەوە.