بانگکرانی سروە پوورمحەممەدی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی
شەممە ۳۰-۰۱-۱۴۰۴   |  19-04-2025

سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی “نۆژین” بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی بانگ کرا.
ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نۆژین لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بەڵگەی بانگکرانی پێ گەیشتبوو و دەبێ بە مەبەستی جێبەجێبوونی حوکمەکەی خۆی بە زیندان بناسێنێ. جێگای ئاماژیە، حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی سروە پوورمحەممەدی، لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ پێنج ساڵ بەندکرانی کەم کرابوویەوە. ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە، بە تۆمەتی “دروست کردنی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” بە ١٠ ساڵ بەندکران مەحکووم کرا و ئەم حوکمە ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ لە ڕێگەی پارێزەرەکانی ناوبراو، پێی ڕاگەیەندرابوو.