داخرانی بازاڕی سەربەستراوی مەریوان لە ئێعتڕاز بە چوونەسەرەوەی کرێ دووکانەکان
شەممە ۳۰-۰۱-۱۴۰۴   |  19-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دووکاندارانی بازاڕی سەربەستراوی مەریوان، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی لەڕادەبەدەری کرێکانیان، دووکانەکانیان داخست.
دووکاندارانی ناڕازی دەڵێن: لە بارودۆخێکدا کە دابەزینی بازار و گرانی کالاکان، توانای کڕینی خەڵکی کەم کردووەتەوە، بردنەسەرێ کرێ دووکانەکان گوشارێکی زۆری خستووەتە سەریان و درێژەی کاریانی زۆر دشوار کردووە.