فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ١١ کەس بەهۆی داڕمانی باڵاخانەیەک لە هێند
یەکشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۴   |  20-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ناوخۆی وڵاتی هێند، بەهۆی داڕمانی باڵاخانەیەک لە “نیودەهلی”، ١١ کەس لەوانە سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕووداوەکە لە ناوچەیەکی باکووری ڕۆژهەڵاتی نیودەهلی کە شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەوکەسانەیە کە لە ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە کۆچیان کردووە ڕووی داوە. هاوکات کەناڵی NDTV بڵاوی کردووەتەوە، جگە لە قوربانیانی ئەم ڕووداوە، تیمەکانی فریاگوزاری ١١ کەسیان بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی باڵاخانەکە دەرهێناوە.