فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پاڵاوگەی دوازدەیەمی پارسی جنووبی
یەکشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۴   |  20-04-2025

کرێکارانی شاغڵ لە پاڵاوگەی دوازدەیەمی پارسی جنووبی، ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری سەرەکی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی پاڵاوگەی دوازدەیەمی پارسی جنووبی دەگەڕێتەوە بۆ دواخرانی حەقدەستەکانیان و هەروەها نەدرانی حەقی مەرەخەسییەکانی ساڵی ڕابردوویان. تەوەرێک کە سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر ساڵی نوێ و کۆتایی هاتنی گرێبەستی شیرکەتی پەیمانکاری “پرادکو”، هەروا بێ وەڵام ماوەتەوە.