فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە کرمان و ئیسفەهان
یەکشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۴   |  20-04-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی کرمان و ئیسفەهان، لەئاست وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی درۆینەی دەوڵەت، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە کرمان لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی دەوڵەت، بە وتنەوەی درووشمی “دەوڵەتی درۆزن، دەستکەوتی بەڵێنەکانت کوا” لە بەرامبەر بینای سندووقی پۆڵای ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵای ئیسفەهان بە ڕێپێوان لەئاستی شاقامی نەشات لەمشارە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.