کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی شیرکەتی بەردی خەڵۆزی ئەلبۆرز
یەکشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۴   |  20-04-2025

خانەنشین کراوانی شیرکەتی بەردی خەڵۆزی ئەلبۆرزی شەرقی شاهروود، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە بەرامبەر نووسینگەی خانەنشینی ناوچەی شاهروود، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی شیرکەتی بەردی خەڵۆزی ئەلبۆرزی شەرقی شاهروود، لە ناڕەزایەتیی بە هاوتەریب نەکرانی حقووقەکانیان لەگەڵ کرێکارانی شاغڵی پۆڵا، پەرداخت نەکرانی سەروەختی حقووق و مەزایاکانیان و پێشێل کرانی مافەکانی دیکەیان، لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاردی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.