فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد
سێشەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۴   |  22-04-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ڕەسووڵ حەسەنپوور، تەمەن ٣٢ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماڵەکەی خۆی لەمشارە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حەسەنپوور، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە هێرشێکی ترسناکدا ئەو هاووڵاتییەیان لە بەردەم چاوی ئەندامانی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کردووە. ڕەسووڵ حەسەنپوور یەک ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی هەواڵی تەندروستی جەستەیی و هەروەها گواستنەوەی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگاکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ داوە. هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی و هەروەها تۆمەتە هەڵبەستراوەکان لەدژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.