
جەنابی سەرباز سەردار ڕادان:
پەروەردە و بارهێنان، “قەڵەم” بە “باتۆم” ناگۆڕێتەوە. ئەگەرچی لە مەکتەبی توندوتیژییەوە بوویتە سەرۆکی ئەم وەزارەتە، بەڵام دڵنیا بە کە خوێندکاران نابنە ماشە کێشی ئیدئولۆژیی ڕەسمی دەسەڵات و نابنە سەرسپێردراوانی بێ مێشکی ئەو توندوتیژییەی ئاسایی کراوەتەوە.
شکستی ئیسلامی سیاسی لە گشت کۆمەڵگا و جیهان، حەقیقەتێکی حاشاهەڵنەگرە. بە پەرەپێدانی توندوتیژی لە بواری پەروردەدا نەجاتی نابێت. ئەسڵەن هیچ ڕێگایەک نییە بۆ نەجاتدانی.
نەوەی دوای ژینا، ڕێبازی بەنگاربوونەوە و وەستانەوە بەرامبەر بە سەرشۆڕی و کۆیلایەتی لە دەرەوەی سیستمە پادگانییەکەی ئێوە فێربووە. ناتوانن شتێک کە کۆمەڵگا نایهەوێ، بەسەریاندا بسەپێنن. ئەوە گەورەترین دەرس بوو کە لە کچان و کوڕانی ئازادیخواز فێری نەبوون. هەر بۆیەش ڕێگای پەرەپێدانی ئیدئولۆژیی پرتووکاو و شکستخواردووی خۆتان گرتووەتە بەر، کە ناتوانێ هیچ کاریگەرییەکی سیاسی و فەرهەنگی لەسەر کۆمەڵگا دابنێت.
بە ئاگاداربوون لە هێزی ڕادیکاڵ و عەقڵانیی خوێندکاران و مامۆستایانی بیرمەند، هۆشدارتان پێ دەدەین: ” پەروەردە مەیدانی ڕمبازێنی نیزامی نییە. پەروەردە پرۆسەیەکی عەقڵانییە، ڕەخنەگرتنە لە هەموو شتێک کە پیرۆز کراوە، پرسیارکردنە لە هەموو شتێک کە قەدەغە کراوە و سەرپێچی کردن لە هەموو شتێکە کە دەسەڵات دایسەپاندووە. دڵنیا بن ناتوانن بە هیچ هێزێک بەر بەم ڕەوتە بگرن.
ئەم ڕێککەوتننامەیە لەلایەن کۆمەڵگەی پەرورەدەوە، بریاری لەسەر کارلابردن و بێدەسەڵات کردنی ئێوەیە. تەنانەت ئەگەر لە واقعییەتدا چەند ساتێکی تر بۆ نۆکەری کردن لە دەسەڵاتدا بمێننەوە.
ئەنجومەنی مامۆستایانی هەرسین
٢ی گوڵانی ١٤٠٤
بڵاوکردنەوەی دووبارە: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە
www.facebook.com/Peshrawcpiran
www.instagram.com/Peshrawcpirn