فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هۆشداری شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران بە وەزارەتی پەروەردە: مامۆستایان ڕێگە نادەن خوێندنگاکان بکەنە سەربازگە
دوشەممە ۰۱-۰۲-۱۴۰۴   |  21-04-2025

بەدوای لێدوانەکانی وەزیری پەروەردە کە خۆی بە “سەرباز ڕادان” ناوبرد، محەمەد حەبیبی، وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگی، ڕایگەیاند کە شۆرا هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ئەم هەڵوێستە تێکەڵ بە سووکایەتی و نیگەرانکەرە، بە توندترین شێوە ئیدانە دەکات.

وەزارەتی پەروەردە موڵکی شەخسی وەزیر یان مەیدانی نمایشی هێزی سەربازی نییە. هاتوچۆی هێزی ئینتزامی بۆ ناو چوارچێوەی ئەمنی خوێندنگاکان، کارێکی بەئاشکرا نایاسایی و سەرکوتگەرانە و پێشێلکردنی مافەکانی خوێندکاران و مامۆستایانیە.

پەروەردە بە باتۆم و بە هەڕەشە بەڕێوە ناچێت. هۆشدار بە وەزیری پەروەردە دەدەین کە ئەرکی بەرگریکردنە لە کەرامەتی مامۆستایان و ئەمنیەتی دەروونی خوێندکاران، نەک گوێڕایەڵی و ملکەچبوون لە بەرامبەر ناوەندە نیزامییەکان. بێگومان مامۆستایان لە سەرتاسەری وڵات ڕێگە نادەن خوێندنگاکان بکرێنە پادگان و سەربازگە.

شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران