فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٢ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۴   |  22-04-2025

ڕۆژی دووشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٤، لانیکەم ١٢ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی جۆراوجۆر، لە شارەکانی ئێران هاوکات لەگەڵ چوارەمین ڕژۆی مانگرتنی کرێکارانی پارسی جنووبی، بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشن کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی کرماشان، تاران، ئیسفەهان، سنە،زەنجان، ڕەشت، تەورێز و مەریوان، ژمارەیەک لە ماڵ بەتاڵانچووانی شیرکەتی خۆدرۆسازی جم لە بووشێهر، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی ئیران خۆدرۆ لە تەورێز و ژمارەیەک لە خەڵکی گوندی “دهمورد” لە شارستانی بەختگان، لە ناڕەزایەتیی بە کەمتەرخەمی بەرپرسان لەئاست کێشە و گرفتەکانیان، بە شێوەی جیاجیا دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی “حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو” بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام  لە بەرامبەر زیندانی ناوەندیی ورمێ، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری ڕاگیرانی حوکمی ئێعدامی کوڕەکەیان بوون. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە پاڵاوگەی دوازدەیەمی پارسی جنووبی، بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.