
سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحید لەئاست ڕێککەوتننامەی ئەم دواییەی نێوان وەزارەتی پەروردە و فەرماندەی هێزی ئینتزامیی تاران سەبارەت بە هەڵسووکەوتی پۆلیسی و ئەمنیەتی لەگەڵ خوێندکارانی کچ بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیجباری، نیگەرانیی قووڵ و دژایەتیی ڕاشکاوانەی خۆی ڕادەگەیەنێت.
ئەم بڕیارە نەک هەر پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی خوێندکارانی کچە، بەڵکوو ژینگەی پەروەردەییش لە جیاتی ئەوەی شوێنێکی ئەمن بۆ فێربوون بێت، دەکاتە کەشێکی پڕ لە ترس و هەڕشە بۆ خوێندکاران و مامۆستایان. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە زانست و زانیاری دەبێ بە دوور لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی پۆلسیی و ئەمنیەتی، ئازادانە لە ناوەندەکانی پەروەردە لەئارادابێت و هەموو کۆمەڵگاش بتوانێ دەستی پێی ڕابگات. چوونی هێزی ئینتزامی بۆ خوێندنگا و زانکۆکان، پێشێلکردنی ئاشکرای چوارچێوەی پەروەردە و ژیانی خوێندکاران و بنماڵەکانیانە و ناتوانین و نابێ قبووڵی بکەین.
ئێمە وەک بەشێک لە کۆمەڵگەی کرێکاریی ئێران کە منداڵەکانمان ڕاستەوخۆ دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەم سیاسەتە وێرانگەرەوە، لێبڕاوانە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی بێ شەرت و مەرجی ئەم ڕێککەوتننامە سەرکوتگەرانەیەین. وەها کردەوەیەک کە بە ئامانجی گۆڕینی خوێندنگاکان بۆ جۆرێک لە سەربازگە ئەنجام دەرێت، نە تەنیا دژی بنەماکانی پەروەردە و فێرکردنە، بەڵکوو نیشانەی ڕوانینی ئیقتدارگەرایانە و ئەمنیەتی بە فەزای پەروەردەیە. وەزیری پەروەردە بەهۆی نەخشی ڕاستەوخۆی لە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە مەترسیدار و دژەزانستەدا، پێویستە دەستبەجێ دەست لە کار بکێشێتەوە و وڵامی بیروڕای گشتی و کۆمەڵگای ناڕازی بداتەوە. هەر بڕیارێکی سەرکوتگەرانە کە ئازادی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی لەوانە حیجابی ئیختیاری سنووردار بکات و بەتاوان پێناسەی بکات، بەتوندی مەحکووم دەکەین. نابێ لە بەرامبەر وەها هەوڵێکی سەرکوتگەراندا بێدەنگ بین.
داوا لە هەموو ناوەند و ڕێکخراوەکانی کرێکاری، سینفی و مەدەنی دەکەین کە لەگەڵ خوێندکاران، مامۆستایان و کچانی ئێمەدا بوەستنەوە و ئیعترازاتی خۆتان بەشێوەی جۆراوجۆر نیشان بدەن. ئێمە هۆشداری دەدەین کە درێژەدانی ئەمجۆرە سیاسەتانە تەنیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی هەرچی زیاتری ناڕەزایەتییە گشتییەکان و بۆ جارێکی تر لێکەوتەی قورسی بۆ بڕیاردەرانی بەدواوە دەبێت.
بە هیوای بەرقەراربوونی عەداڵەت لە ئێران و سەرتاسەری جیهان
سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئۆتۆبووسڕانیی تاران و دەوروبەر
٢ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی
بڵاوکردنەوەی دووبارە: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە
www.facebook.com/Peshrawcpiran
www.instagram.com/Peshrawcpirn