فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئیستانبۆل
پێنجشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۴   |  24-04-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦ و ٢ دەهۆمی ڕیشتەر، شاری ئیستانبۆل لە تورکییەی لەرزاند.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندیی بوومەلەرزەزانی ئافاد (AFAD)، ئەم بوومەلەرزەیە بە قوڵایی نزیکەی ٧ کیلۆمیتر بووە. هەروەها بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی بورسا، یالۆڤا و تەکیرداغ هەستی پێکراوە. شایانی باسە، لە ترسی بوومەلەرزەکە هاووڵاتییانی ئیستانبۆل ڕایانکردووەتە سەر شەقامەکان و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە بارەی بوومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراوە، تەنیا لە کاتی بوومەلەرزەکەدا هاووڵاتییەک لە باڵەکۆنەوە خۆی هەلداوە و بریندار بووە.