فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کران و نادیاریی چارەنووسی نەریمان ڕەندانی چالاکی مەدەنی
پێنجشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۴   |  24-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نەریمان ڕەندانی، چالاکی میدیایی و مەدەنی تەمەن ۳۵ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ڕەندانی، ئەو چالاکە مەدەنییە لە ڕۆژانی یەکەمی دەستبەسەربوونیدا بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتماوە هەواڵی گواستنەوەی خۆی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی سنە ڕاگەیاندووە. نەریمان ڕەندانی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ۲۰ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بۆ دووەمین جار لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر شوێنی کارەکەی لە سەقز دەستبەسەر کرا. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ۷ی ڕەشەممەی پارەکە، پاش ۳۳ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و زیندانی ناوەندیی سەقز، بە دانانی بارمتەی ۶۰۰ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد کرابوو.