فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سیناریۆی ڕژیم دژبە بنەماڵەی پێژمان سوڵتانی
پێنجشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۴   |  24-04-2025

بە پێی زانیارییەکان، دوای دابینکردنی بڕە پارەی پێویست بە دۆسیەی پێژمان سوڵتانی یەکێک لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم، بنەماڵە، دۆستان و کەسانی چالاک لە هەڵمەتی کۆکردنەوەیان خستووەتە ژێر گوشار و لە سیناریۆیەکدا بنەماڵەی ئەم بەندکراوە سیاسییەیان بە دزینی ئەو پارەی کۆکراوە تۆمەتبار دەکەن.
شایانی باسە، ئەو کەسانەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پۆست و ستۆریی تایبەت بە هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارەیان بڵاو کردووەتەوە، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.