دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۰۷-۰۲-۱۴۰۴   |  27-04-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، حەسەن ئەحمەدی خەڵکی شاری ماکۆ، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دوابەدوای دەستبەسەر کردنی حەسەن ئەحمەدی، ماڵەکەشیان بە وردی پشکنیوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییه لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، پێشتر سێ کەس لە برازا و خوشکەزاکانی حەسەن ئەحمەدی بە ناوەکانی “ئەڤین ئەحمەدی” تەمەن ١٦ ساڵ، “ساریا ئەحمەدی” تەمەن ١٧ ساڵ و “ڕۆژبین ئەفسوون” کە هەموویان خەڵکی ورمێیەن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.