گیان لەدەستدانی کرێکارێک بە ڕووداوی شوێنی کار لە کامیاران
دوشەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۴   |  28-04-2025

لەئەنجامی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار و نەبوونی کەرستەی خۆپارێز، کرێکارێک لە کامیاران تووشی ڕووداوی شوێنی کار بوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “یاسین ئەحمەدی” خەڵکی کامیاران، لە کاتی کار بە هۆیی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستدا.