ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی بەسیاسەتی سەرکوتگەرانەی دەوڵەت لەدژی خوێندکاران
دوشەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۴   |  28-04-2025

خوێندکارانی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی لە ناڕەزایەتیی بە سیاسەتی سەرکوتگەرانەی دەوڵەت و هەروەها لە پشتیوانی لە خوێندکارانی بەندکراوی ئەم زانکۆیە بە ناوەکانی “هەستی ئەمیری” و “زیا نەبەوی”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، خوێندکارانی ناڕازیی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئەم زانکۆیە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاردی ئێعتڕازی و خوێندنەوەی بەیانییەک، سیاسەتی سەرکوتگەرانەی دەوڵەت لەدژی خوێندکارانیان شەرمەزار کرد.