برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە ڕێگای نێوان ساوە بۆ تاران
دوشەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۴   |  28-04-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، شەوی شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، کاسبکارێک بە ناوی “ئاکۆ ئەلتافی” لە ڕێگای ساوە بۆ تاران، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە درایە بەر دەسڕێژی گوللە و بە سەخەی برینداربووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاتژمێر ١٠ی شەو ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لە لایەن هێزە نیزامیییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، تەقەی لێکراوە و بە هۆیەوە دوو فیشەک بەر مل و سکی کەوتووە. شایانی باسە، ئاکۆ ئەلتافی بۆ نەخۆشخانەی ساوە ڕاگوێزراوە و ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵان، نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە و پزیشکەکان توانیویانە فیشەکەکان لە جەستەی دەرکەن و لە ئێستا لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەی ساوە خەوێندراوە.