کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی لەشکەری و کشوەری لە کرماشان و پارێزگای فارس
پێنجشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۴   |  01-05-2025

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی لەشکەری و کشوەری لە پارێزگاکانی کرماشان و فارس، بە بۆنەی ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، لە بەرامبەر ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی ئەم دوو پارێزگایە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر بانگەوازی شوڕای هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران، ئەنجوومەنی فەرهەنگیانی شاغڵ و خانەنشینی کرماشان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی، خانەنشین کراوانی مۆخابەرات و زانستی پزیشکی، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی کرماشان، شیراز و نوورئابادی مەممەسنی، وێڕای ڕێزگرتن لە ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە چارەسر کردنی کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.