کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن نانەواکانی ڕەشت لە بەرامبەر ئوستانداریی گیلان
پێنجشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۴   |  01-05-2025

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە شاتران و خاوەن نانەواکانی ڕەشت بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئوستانداریی گیلان، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیە کە چەندین دەست نووسراوەی ئێعتڕازییان بەدەستەوە بووە ڕوو لە بەرپرسان ڕایانگەیاند: ئەمە چ دۆخێکە کە پێکتان هێناوە، ئێمە چ گوناحێکمان کردووە کە ئەم هەموو زوڵمەمان لێ دەکرێ. لەعنەت لە بەرپرسانی بێ ویژدان و نالایق.