
ڕۆژی شەممە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، رەزا رەمەزانزادە ، زیندانی سیاسی و خەڵکی خۆڕاسان کە خەریکە ماوەی ٢ ساڵ و ٦ مانگ حوکمەکەی لە زیندانی تاران تێپەڕ دەکات، لە ئەنجامی چوار مانگ ڕاگیرانی لە بەندی تاوانە توندوتیژانەکان و بە هۆی کێشەی توندی باتنی، لە دۆخێکی جەستەیی خراپدایە و لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەش کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو کە پێشینەی جەندین جار دەستبەسەر کران و مانگرتن لە خواردنی هەیە ، توشی کێشەی سەختی باتنی بووە، بەم حاڵەشەوە بەرپرسانی زیندان نەک تەنها ناینێرن بۆ نەخۆشخانە، بەڵکوو ئەویان لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی، دەستڕاگەیشتن بە تەلەفۆن و باقی مافە سەرەتاییەکانی زیندانیەک، بێبەش کردووە. رەزا رەمەزانزادە لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیە و پێشتریش لە ساڵەکانی ١٣٩٢، ١٣٩٨، ١٤٠٠، ١٤٠١و١٤٠٢ ، دەستبەسەر کراوە.