کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆزی کرمان
یەکشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۴   |  04-05-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆزی کرمان، لە درێژەی کۆبوونەوەی حەفتانەیاندا بۆ جارێکی دیکە، لە بەرامبەر دامەزراوەی پشتیوانی لە خانەنشین کراوانی سەنعەتی پۆڵا لەمشارە کۆبوونەوە و لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی یاسای یەکسانسازی ساڵی ١٣٩٩ و هەروەها چاکسازی لە یاسای یەکسانسازی ساڵی ١٤٠٣ و بەستنی گرێبەست لەگەڵ شیرکەتێکی بەئەزموونی بیمەی دەرمانی بوون.