کوژرانی دوو هاووڵاتیی بە دەستی زاوەکەیان لە کرماشان
دوشەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۴   |  05-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، حاڵەتێکی قەتڵ و خۆکوشتن لە ئاوایی “کلینە”ی سەر بە پارێزگای کرماشان ڕوویداوە.
لەم ڕووداوەدا پیاوێکی لاو بە ناوی”کوهکەن کشتمەن” بە بەکار هێنانی (دەمانچە) دایکی هاوسەرەکەی بە ناوی “گۆڵاب فەرامەرزی” کوشتووە و باوکی هاوسەرەکەی بە ناوی “سیاوەش تەبارە”ی بریندار کردووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە. شایانی باسە، هاوسەرەکەی کوهکەن کشتمەن لە مانگەکانی ڕابردوو بە هۆی کێشەی خێزانیەوە لە ماڵی باوکی ژیانی دەکرد .