
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، سێ بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی “وەحید چاوران”، “ناسر رەزایی” و “محەممەدحسێن حاسڵی” لە زیندانی ناوەندی ئیلامەوە بۆ زیندانەکانی زاهیدان ، کرمان و مەشهەد دوورخراونەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم سێ بەندکراوە پێشتر لە پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، هەرکامەیان بە ١٢ ساڵ زیندانی تەعزیری لە تەبعید، سزا درابوون. ئەم کەسانە لە هاوینی ١٤٠٢، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و تا ئێستا بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دادگایی کرانێکی دادپەروەرانە، لە زیندان ماونەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ئەم سێ بەندکراوە لە ژێر ئەشکەنجەی قورسی جەستەیی و دەرونیدا بوون. شایانی باسە، ئەم سێ بەندکراوە پێشتر لە ناڕەزایەتیی بەرامبەر پڕۆسەی نادادپەروەرانەی دادگایی کرانیان، مانیان لە خواردن گرت و لێوی خۆیان دوریبووەوە.