
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤، شارەکانی ئێران شایەتی ناڕەزایەتیی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە سەرتاسەری ئێران بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی مۆخابەڕات بە شێوەی سەرتاسەری لە شارەکانی، بندەرعەباس، تەورێز، هەمەدان، ڕەشت، زەنجان، سنە، ئیلام، شاری کورد، تاران، ئیسفەهان، مەریوان، کرماشان، بووشێهر، ئەهواز، هۆرمۆزگان، خوزستان و بیجاڕ
کرمانشاه، بوشهر، اهواز و بیجار، لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. لە لایەکی دیکەوە، ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتەکانی “ڕەزایەت خۆدرۆ”، “تەراوەت نۆوین” و “ڕەیحان تاک” لە قەزوێن، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی عەمەلیاتی لاوان و ژمارەیەک لە دانیشتووانی گەڕەکی “کوجووار” لە تەورێز، لە ناڕەزایەتیی بە ڕانەەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هاوکات ژمارەیک لە دانیشتووانی شاری ڕەی، شەهریار و کۆمەڵێک لە کاسبکارانی بازاڕی ئاسن لە تاران، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون. هەر لەم پێوەندەدا، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی بێهبەهان بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیان لەکار کیشایەوە و مانیان گرت. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی بێهشتی، لەئاست لەخوارەوەبوونی کوالێتی خواردنەکانیان، لە شوێنی خەوتنگەی ئەم زانکۆیە، دەستیاندایە کوبوونەوە.