دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە شاری شنۆ
چوارشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۴   |  07-05-2025

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۷ی گوڵانی ١٤٠٤، “یاسر شەریفیان، ڕەشید فەقیزادە و ئومید ئیبراهیمی”، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و بارودۆخیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.