
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤، موتەلیب ئەحمەدیان بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، سەرەڕای بارودۆخی نالەباری جەستەیی، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە ڕێگری لە دەسپێراگەیشتنی پزیشکی مانی لە خواردن گرت.
ڕێگری کردن لە ڕانەگرتنی سزای ئەم بەندکراوە سیاسیە، سەرەرایی بارودۆخی نالەباری جەستەیی لە بەشی ئەسنا عەشەر و شکانی چەندانە لە بڕبڕەی پشتی کە پێویستی بە نەشتەرگەری و تێپەڕاندنی ماوەی چاکبوونە لەدەروەی زیندان هەیە، ئەنجام دەدرێت و ئەمەش لە حاڵێکدا کە بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی بۆ دانراوە و حەوت پارێزەر، کەفالەتیان لە ئەستۆ گرتوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو پێشتر بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری ڕیخۆڵە و ڕانەگرتنی لە ژێر چاوەدێری پزیشکی و گەڕانەوەی بۆ زیندان، تووشی هەوکردن و هاوکات ئاوسانی زگ ببوو و سییەکانی پڕ ببوو لە ئاو و تووشی کێشەی ئازاری سینگ و لێدانی زۆر توندی دڵ ببوو، بەڵام بەرپرسانی زیندان لە ناردنەوەی بۆ نەخۆشخانە ڕێگریان کردووە.