دەستبەسەر کرانی میلاد ناسری لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان
پێنجشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۴   |  08-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ۱۶ی گوڵانی ١٤٠٤، میلاد ناسری تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی ڕەشی سەربە شاری بۆکان بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گواسترایەوە.
میلاد ناسری لەم دواییانەدا لە لایەن دادگای شۆڕشی بۆکان بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حیزبێکی کوردستانی” بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ۲ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارھێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و پاش دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ۴۰۰ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندی تازەلاوانی زیندانی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرابوو.