فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکران و ڕاگوێزرانی ئۆمید فەرەجی بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان
شەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۴   |  10-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا “ئومێد فەرەجی” تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵكی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، دوای بانگكرانی بۆ دادگای ڕژیم لەمشارە، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێكرانی حوکمی چوار ساڵ بەندكرانەكەی، بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هەفتەی ڕابردوو ئەم هاووڵاتییە، بۆ بەدواداچوونی دۆسیەكەی بانگی دادگا كرابوو، بەڵام هەر لەو دانیشتنەدا بە بێ ئاگاداری پێشوو حوکمی سێ ساڵ بەندكران و بە هۆی دۆسیەیەكی پێشتری حوکمی دوو ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو و سەرجەم ئەم حوکمە بووەتە پێنج ساڵ كە لە كۆتاییدا بۆ چوارساڵ و نیو كەم كراوەتەوە و ناوبراو ڕەوانەی زیندان كراوە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەكشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، دوای ٤٣ ڕۆژ لێپرسینەوە و دەستبەسەركران بە دانانی بارمتەی یەك ملیارد و ٣٠٠ ملیۆنی بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە زیندانی مەریوان ئازاد كرابوو.