کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری مەریوان
یەکشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۴   |  11-05-2025

بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۲۰ی گوڵانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “گۆگجە” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “ئارمان ڕایزەن” تەمەن ٣٢ ساڵ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارمان ڕایزەن لە کاتی کۆڵبەری هاوڕێ لەگەڵ چەند کوڵبەری دیکە لە ناوچەی سنووریی “دووپلوورە”ی سەر بە شاری مەریوان کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە. شایانی باسە، تەرمی ئارمان رایزەن پاش ئەو ڕووداوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواستراوەتەوە.