کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۴   |  11-05-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، لەئاست وەدینەهاتنی بەڵێنەکان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵای ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی دەوڵەت، بە ڕێپێوان لەئاستی شاقامی نەشات لەمشارە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.