گیان ڵەدەستدانی کرێکارێک بە تەزووی کارەبا لە شارێکی تورکییە
چوارشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۴   |  14-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی “پەیمان شاهسون” خەڵکی ئاوایی “باوان”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ، لە کاتی کاری بیناسازی لە شارێکی وڵاتی تورکییە، بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارە خێزاندار بووە و بە ناچاری و بە مەبەستی پەیدا کردنی بژیوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی، ڕووی لە وڵاتی تورکییە کردووە.