
ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی مانگی ڕەشەممە، کرێکارێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە ناوی ”بەهمەن یەعقوبی” لە کاتی کارکردن لە بینایەکی سێ نهۆمی لەو شارە، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار لەو بینایە بەربۆوە و گیانی لەدەستدا.
لە لەیەکی دیکەوە و ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەممە، لە شاری زەنجان، کرێکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ”عەبدوڵا ڕۆحی” لە کاتی کارکردن لە بینایەکی ئەو شارە، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار و بەربوونەوە لەو بینایە گیانلەدەست دەدات.
هەر لە هەمان ڕۆژدا، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار و ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی ”لنج” سازی لە گوندێکی شاری قشم،٥ کرێکار بریندار بوون. هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە کێشە لە سیستەمی بەرقی ئەو کارخانەیەدا بوو. دووکەس لەو پێنج کەسە باری تەندروستیان نا سەقامگیرە و دەگوترێت هەر کامەیان ٧٠ لەسەدی لەشیان سووتاوە.
شایانی باسە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، واتا لە ڕێکەوتی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانەوە تا هەینی ٦ی ڕەشەممە،بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار، ١٨ کرێکار لە شارەکانی ئێران و کوردستان گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوونە. بە داخەوە لەو ڕێژەیە ٦کەس گیانیان لەدەستداوە.