کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی پێترۆشیمی ئابادان
چوارشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۴   |  14-05-2025

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پێترۆشیمی ئابادان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی کاری، پەرداخت نەکرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و سەرنج نەدانی بەرپرسان بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە وتنەوەی درووشمی “هاتوووین تا مافەکانمان وەرگرین” ڕایانگەیاند، بە سەرنج دان بە بارودۆخی فەلاکەتباری کۆمەڵگا، ناچار بووین بێنە ئێرە، تا دەنگمان بگەیەنینە ناوەندە پەیوەندیدارەکان.