فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
پێنجشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۴   |  15-05-2025

سەرلە بەیانیی چوارشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی زیندانیەک بە ناوی “مۆشیر عوسمان زادە” خەڵکی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، مۆشیر عوسمان زادە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێندرابوو.