فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری بۆکان
هەینی ۲۶-۰۲-۱۴۰۴   |  16-05-2025

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێجشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری “عەزیز عەبدووڵڵازاده” هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی ئەمشارە و بەبێ هیچ تەوزیحێک دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە، کاتژمێرێک دواتر، ئومید عەبدووڵڵازادە تەمەن ٣٥ ساڵ و برای گەورەی عەزیز دوای بانگکران و چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراوە. ئەم دوو برایە خەڵکی گوندی حەسەن ئاوای بۆکانن و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکرانیان لە بەر دەستدا نییە.