فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ١٠ ساڵ زیندان بە سەر هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
یەکشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۴   |  18-05-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، جەلال محەممەد کەریمی، خەڵکی بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکان بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەک” حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
شایانی باسە، یەک لەسەر سێی ئەم بەندکرانە، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.ئەم حوکمە لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ بۆ دوو ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران کەم کراوەتەوە و ئەو یەک لەسەر سێی سزاکەشی کە هەڵپەسێردراوە وەک خۆی ماوەتەوە. جەلال محەممەد کەریمی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ لە ماڵی خۆیان لە شاری بۆکان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە و مانگی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای ڕژیم لەمشارە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بانگ کراوە.