فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی بەندکراوێک بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە زیندانی ئێرانشار
یەکشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۴   |  18-05-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤، عەزیز کەبدانی تەمەن ٥٤ ساڵ و هاووڵاتیی خەڵکی ئێرانشار کە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، بە هۆی نەخۆشی و درەنگ گواستنەوەی لە زیندانی ناوەندیی ئێرانشار بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان، گیانی لەدەست دا.
ئەم بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵان، بە هۆی هەوکردنی گورچیلەکانی بۆ نەخۆشخانەی ”خاتم انبیا” گواسترابوویەوە و هەوڵەکان بۆ چارەسەری ناوبراو بێ ئاکام مایەوە و لەئەنجامدا گیانی لە دەستدا. جێگای ئاماژەیە، عەزیز کەبدانی سێ ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و بە تۆمەتی “بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان” لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانشارەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.