فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ٩ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۴   |  19-05-2025

لەدرێژەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵانی خەڵک بە سیاسەتی نادرووستی دەوڵەت لەئاست، چارەسەر کردنی کێشەکانی خەڵک، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، شارەکانی ئێرانی شایەتی ئێعتڕاز و ڕێپێوانی کرێکاران و خانەنشین کراوان بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە حەواڵەدارانی شیرکەتی مۆدیران خۆدرۆ لە تاران، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی، کشوەری و مۆخابەرات لە شارەکانی تاران، کەرەج، ئەهواز و شووش، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پیشەسازی پۆڵا لە ئیسفەهان، کرمان و قائێمشار، هەروەها کۆمەڵێک لە نانواخانەکانی یاسووج، لەئاست پچڕانی بەردەوامی کارەبا، نەبوونی ئاو، گرانی لەڕادەبەدەر، بارودۆخی نالەباری ژیانیان، نالایق بوونی مۆدیرانی دەوڵەتی، کەمتەرخەمی دەوڵەت بە کێشە و گرفتی خەڵک و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، بە شێوەی جیاجیا دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە شەقامەکانی ئەمشارانە بە وتنەوەی درووشم، ڕێپێوانی ئێعتڕازییان بەڕێوەبرد.