فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی حەسەن ئەحمەدی لە زیندانی ناوەندیی ماکۆ
دوشەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۴   |  19-05-2025

سەرەڕای تێپەڕبوونی٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی حەسەن ئەحمەدی ناسراو بە “حەسەن ڕێناس”، هونەرمەندی خەڵکی ماکۆ، ناوبراو هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی لە زیندانی ئەمشارە نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هونەرمەندە تاکوو ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە. شایانی باسە، حەسەن ئەحمەدی ڕۆژانە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا دەکرێ و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە شەوانە دەگەڕێندرێتەوە زیندانی ماکۆ. جێگای ئاماژەیە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەم هونەرمەندە، ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حەسەن ئەحمەدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.