
عەلی شەریفزادە ئەردەکانی بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە لاپەڕەی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: “بە کۆکردنەوەی هەموو سزاکانی بەندکران لە دوو دۆسییەی ماشەڵڵا کەرەمیدا، بەندکرانی ناوبراو بە گشتی بۆ سێ ساڵ و حەوت مانگ گۆڕدرا و بە سەرنجدان بە تێپەڕاندنی زیاتر لە نیوەی حوکمەکەی، ئیمکانی ئازادیی مەرجداری ناوبراو لە ئارادایە کە ئەم داواکارییە ڕادەستی بەرپرسانی دادوەری کراوە.”
ماشەڵڵا کەرەمی، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی نەزەرئابادی کەرەجەوە بە تۆمەتەکانی “دەستخستنی سامان بەشێوەی ناڕەوا” و “بەشداری لە سپیکردنەوەی پارە” سەرجەم بە ٨ ساڵ و ١٠ مانگ زیندان، پێبژاردنی یەک میلیارد و ٩٢٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی و دەستداکگرتن بەسەر سامانەکەیدا مەحکووم کرا و ئەم حوکمە ڕۆژی شەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بە ماشەڵڵا کەرەمی و پارێزەرەکانی ڕاگەیەندرا. جێگای ئاماژەیە، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ماشەڵڵا کەرەمی، خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣ لە لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی نەزەرئابادی کەرەج بەڕێوە چووبوو.