خۆپیشاندانی دەیان هزار کەسی لە هۆلەند دژبە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە
دوشەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۴   |  19-05-2025

بەدەیان هزار کەس لە خەڵکی هۆلەند کە جلی سووریان لەبەر کردبوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، لە شاری لاهە ڕێپێوانیان کرد و خوازیاری ڕاگیرانی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی غەززە بوون.
شایانی باسە، ناڕازییان بە تێپەڕبوون لە تەنیشت کۆشکی ئاشتی، مەقەڕی دیوانی نێودەوڵەتی دادگوستەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، شوێنێک کە ساڵی ڕابردوو دادوەرەکان داوایان لە ئیسرائیل کردبوو، هەموو هەوڵەکانی بۆ پێشگرتن بە وێران بوونی غەززە و کۆمەڵکوژی لەم ناوچەیە بخاتەگەڕ، پێنج کیلومەتر ڕێپێوانیان کرد تا دەنگی خۆیان بگەیەنە سەرانی وڵاتەکەیان.