فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان
دوشەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۴   |  19-05-2025

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، شەوی هەینی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٤، محەممەد هۆشمەند خەڵکی گوندی “دەرەتفێ”ی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی چارەنووسی محەممەد هۆشمەند لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێیان نەداوەتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.