ماوەی دەسبەسەرکرانی زەمانە زیویە درێژکرایەوە
هەینی ۰۶-۱۲-۱۴۰۰   |  25-02-2022
ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕەشەممە، ماوەی دەسبەسەر کرانی چالاکی مەدەنی ”زەمانە زیویە” تەمەن ٢٩ساڵ، خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای ڕژیمەوە بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە. ”زەمانە زیویە” ڕێکەوتی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەیەکی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە گوازرایەوە. لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا ”زەمانە” لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
شایانی باسە هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.