ڕاگوێزرانی وەهاب خەدیری پوور بۆ زیندان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی
سێشەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۴   |  20-05-2025

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٤، وەهاب خەدیری پوور تمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.
وەهاب خەدیری پوور پیشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی حوکمی ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی وەهاب خەدیری پور بۆ زیندان لە حاڵێکدایە کە باوکی ناوبراو سێ مانگ پێش لەئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا توانای جووڵەی لە دەست داوە. جێگای ئاماژەیە، وەهاب خەدیری پوور ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، دوای سێ هەفتە دەستبەسەركران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی و بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتایهاتنی دادگاییەكەی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد كرابوو.