بە دوای فەرمانی پوتین بۆ هێرش بردنە سەر ئوکراین لە بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە پێنجی رەشەمە دەیان شوێن لە ناو خاکی ئۆکراین لە زەوی و هەواوە کەوتە بەر هێرشی نیزامی رووسیە. سەدان کەس لە خەڵک و هێزی نیزامی ئوکراین کووژراون و بریندار بوون و دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون و ماڵ و شوێنی کاریان وێران بوو.
لە لایەکی دیکەوە سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ئازادیخوازی و هەڵسووڕاوانی سیاسی رووسیە لە مۆسکۆ و سنت پیترزبۆرگ و شارەکانی دیکەی رووسیە و وڵاتانی دیکەی ئوروپایی وەک فرانسە، ئاڵمان، بریتانیا، ئیسپانیا، لهستان و تورکیە، ئامریکا و کانادا. لە دژی وەڕێ خستنی شەڕ لە لایەن پۆتینەوە رژانە سەر شەقامەکان و بەر باڵوێزخانەکان و کۆنسولگەریەکانی رووسیە و رپێوانی دژی شەڕیان بەڕێوە برد. ئەم شەڕە شەڕی زلهێزەکانی دنیای سەرمایەیە بۆ دابەش کردنی دووبارەی دنیا لە ناو خۆیان دا و لە هەر دوو لاوە دژی خەڵکە.
لەلایەکی دیکەوە هێزە ئەمنییەکانی ڕوسیە زیاتر لە ٢٠٠٠ هاووڵاتی ناڕازییان لە شارەکانی ”مسکۆ” و ”سێنپترزبۆرگ” دەسبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گواستۆتەوە.